نوێنەری لیڤاندۆڤیسکی لە شاری پاریسە

لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، هێرشبەری پۆڵەندی-ی یانەی بایرن میونشن لە شاری پاریس بینراوە.

بەپێی زانیارییەکانی (ئاڕ ئێم سی – ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ) و “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی، شەوی ڕابردوو پینی زاهاڤی-ی لێپرسراوی کارەکانی لیڤاندۆڤیسکی لە شاری پاریس بینراوە، هەفتەی ڕابردووش بەهەمان شێوە لە گەشتێکی چاوەڕواننەکراودا گەیشتووەتە شاری پاریس و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

مۆنتی کارلۆ جەختدەکاتەوە، هاتوچۆی زاهاڤی لە نێوان پاریس و میونشن بێهۆکار نییە، بەڵکو ئیدارەی پاریس سان جێرمان ئامادەکاریی بۆ ئەگەرەکانی گواستنەوەی کیلیان مباپێ ڕووەو یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، لەو حاڵەتەدا “لیڤا” یەکێکدەبێت لە کاندیدەکان بۆ پڕکردنەوەی پێگەکەی.

جگە لە لیڤاندۆڤیسکی، شێخانی قەتەر لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕیچارلیسۆن (ئێڤەرتۆن) دانوستاندنیان کردووە.

بابەتی پێشتر

لە نێوان کریستیانۆ و مان سیتی چی ڕوودەدات؟ یوڤی ئامادەیە..

بابەتی دواتر

فیفا چی پێدەکرێت؟ یانەکان ڕێگری لە یاریزانە نێودەڵەتییەکان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share