(ڤیدیۆ) لووتکەی ڕۆما و میلان بە یەکسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (32)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ڕۆما یەکسانبوونی به‌رامبه‌ر ئەی سی میلان تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (32)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما له‌ یاریگای خۆیدا “ئۆڵێمپیکۆ” میوانداریی یانەی میلانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ڕۆما لە خولەکی 93 لەلایەن تامی ئەبراهامەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی میلان لە خولەکی 97 لەلایەن ئەلێکسیز سالیمایکێرسەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەردوو یانە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە (57)، میلان چووە پلەی چوارەم و ڕۆما بە جیاوازی گۆڵ چووە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی ئەمریكا بە ئۆتۆمبێلی پۆلاریس-ەوە دەركەوت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە هاتریکی بنزیمە لە ئەلمیریای بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share