جەمال کۆچەر: تا پەسەندکردنی بودجەی 2022 ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام دەبێت

جەمال کۆچەر ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باس لە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە دەکات و پێیوایە تا پەسەندکردنی بودجەی 2022 بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا جەمال کۆچەر ڕایگەیاند، ساڵانەی داهاتی وڵات دوو حاڵەتی هەیە یان بودجە پەسەنددەکرێت و بەپێی بودجەی ساڵەکە داهات دابەشدەکرێت بۆ سەرجەم كەرتەكان، یان بودجە نابێت و ئەو داهاتەی هەیە بە یەک لەسەر 12 دابەشدەکرێت واتە کۆی داهات دابەشدەکرێت بەسەر 12 مانگەکەدا و لەو حاڵەتەشدا تەنها بودجەی بەگەڕخستن هەیە.

جەمال کۆچەر سەبارەت بە بەردەوامی یاخود ڕاگرتنی ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە کە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە لە دوای مانگی 12ـەوە ڕادەگیرێت، وتی، “بەبڕوای من ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا کاتێک حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت و بودجەی 2022 پەسەند دەکرێت”.

باسی لەوەشکرد، لەدوای پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجەش، دەبێت جارێکی دیکە ڕێککەوتن بکرێت لەنێوان هەرێم و بەغداد لەوبارەیەوە، ئەوکاتە یان بەهەمانشێوەی ئێستا دەمێنێتەوە یان کەم و زیاد دەکرێت، شێوازێکی نوێی بۆ دیاریدەکرێت و لەسەری ڕێکدەکەون.

بابەتی پێشتر

کەشناسی وادەی شەپۆلێکی بارانبارینی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لیژنەیەكی پەرلەمان دەچێتە پۆڵەندا و لە گرفتی كۆچبەران دەكۆڵنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share