قەرزی فەرمانبەرانی هەرێم لای حكومەت ئاشكراكرا

سەركۆ ئازاد ئەندامی خولی پێنحەمی پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامێكدا بۆ وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، “حكومەتی هەرێم بڕی نۆ ترلیۆن و 965 ملیار دینار قەرزاری فەرمانبەرانە و تەنها لە كابینەی نۆیەمیشدا حەوت مووچەی تەواو نەدراون”.

سەركۆ ئازاد لەپەیامێكدا كە ئاڕاستەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كردووە رایگەیاند، كابینەی نۆیەم، “نۆ ترلیۆن و 800 ملیار دینار قەرزاری هاوڵاتییانە بە درێژایی تەمەنی كورتی ئەم كابینەیە، حەوت مووچەی تەواو نەدراون و مووچەی مانگەكانی شەش و حەوتی ئەمساڵیشی هاتۆتەسەر، كە تێكڕا دەكاتە هەشت ترلیۆن و 100 ملیار دینار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەمڕۆ وتەبێژی حكومەت لە نوێترین لێدواندا وتوویەتی”حكومەتی هەرێم هەموو مانگێك مووچەی تەواوەتی هاوڵاتییانی دابینكردووە ، “لەكاتێكدا بە گشتی، لە ماوەی ئەم كابینەیەدا، (10 مووچە) بە لێبڕینەوە دراون، نۆ مووچە بە لێبڕینی لە سەدا (21%) دراوە، (یەك مووچە) بە لێبڕینی لە سەدا (18%) دراوە، كە تێكڕا دەكاتە یەك ترلیۆن و 865 ملیار دینار مافخواردنی خەڵكی مووچەخۆر.

دەشڵێت، ” كۆی گشتی قەرزی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی كابینەی نۆیەم بریتییە لە نۆ ترلیۆن و 965 ملیار دینار و ئەم زانیارییانە سەرچاوەی دامەزراوە فەرمیەكانی حكومەت و سك گوشینی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە”.

وتیشی، “خۆزگە وتەبێژ، تەنها لە بابەتی دیاریكردنی رۆژی پشوودا، هەڵەی بكردایە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەنراوێك لە كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالانەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری بۆ كڕینی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئاشكرایدەكات درێژكردنەوەی ئەم خولەی كارەكان و گفتوگۆكردن لەبارەی…
Total
0
Share