ئاماری مانگێكی بڵاوكردەوە.. هەپەگە شكاندنی “چنگ”ی توركیا ڕادەگەیەنێت

ئاماری شەڕ و پێكدادانی مانگێكی دژ بە هێزەكانی سوپای توركیا لەلایەن هەپەگەوە ڕاگەیەندرا و دەڵێت، لەلایەن گەریلاوە 343 چالاكی ئەنجامدراون و توركیاش 164 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری مانگێکی شەڕ و پێکدادانەکانی دژی سوپای تورکیا لە (14ی نیسان تا 14ی ئایاری 2022) بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، هێزەكانی گەریلا لەو مانگەدا 343 چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامداوە.

لە ئاكامدا وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە، “427 داگیرکەر سزادراون و 88 داگیرکەری دیکەش برینداربوون”. هەر بەپێی ئامارەکە سوپای تورکیا دوو هەزار و 810 بۆردومانی ئاسمانیی و تۆپبارانی ئەنجامداوە.

هەپەگە ئەوەشی خستووتەڕوو، سوپای توركیا 817 بۆردومانی ئاسمانی، 719 جار بە هێلیكۆپتەر و 274 جاریش بە تۆپ بۆردومان و 164 جاریش چەکی کیمیایی بەرامبەر گەریلا بەکارهێناوە.

لە شەوی 17ی نیسانی ڕابردووەوە، توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی زەمینی و ئاسمانی بە ناوی “كلیل چنگ” لە باشووری كوردستان بەرپاكردووە و هێرشدەكاتەسەر ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدی.

هەر بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا ژمارەیەك ئامێر و كەرەستەی سەربازی تەقێندراونەتەوە كە بریتین لە (هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی، تانکێک، 14 سەنگەر، حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پێنج سیستمی کامێرای چاودێری، دوو کامێرای وێنە و دیاریکردنی جوڵە، دوو ئامێری دەنگهەڵگر و تۆپهاوێژێك) و چەندینی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: بە پەرۆشەوە لە ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەڕوانین

بافڵ تاڵەبانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە ڕایگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا ئاسەواری ئەم برینە ساڕێژنەبووە بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، بریندارانی…
Total
0
Share