لیژنەیەكی پەرلەمان دەچێتە پۆڵەندا و لە گرفتی كۆچبەران دەكۆڵنەوە

لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانیی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتی پۆڵەندا دەكات، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئامادەیە پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكات.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، كە بەشێكی تایبەت بوو بە قسەكردن لەسەر بەردەوامیی كۆچ بۆ دەرەوە، ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە داواكارییەكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی كرد، بۆ سەردانیكردنی وڵاتی پۆڵەندا و لەنزیكەوە ئاگاداربوونی ڕەوشی ئەو پەنابەرانەی لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەڵێنی بە لیژنەكە دا تەواوی پێداویستییەكانی سەردانەكە دابینبكات.

ماوەیەكە ژمارەیەكی زۆر كۆچبەری كوردستانی لە وڵاتی بیلاڕوسیان و دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا، بەڵام سنووری پۆڵەندایان بەسەردا داخراوە و لە دۆخێكی خراپدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها 13%ی سلێمانی ڤاكسینكراون.. 25 تیمی گەڕۆك بۆ ڤاكسینكردن پێكهێنران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی نیشتمانیی دوومانگەی ڕاگەیاند بۆ خۆڤاكسینكردنی هاوڵاتییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئامانجیانە ڕێژەی…
Total
0
Share