تەندروستیی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی نەخۆشی ئاوڵە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیمون حاڵەتەكەیان سووكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشییەكە نامێنێت و چەند حاڵەتێكی مەترسیداریشی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تێیدا هاتووە، ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەكی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نەخۆشییەكە لەشوێنە دوورە دەستەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا و لە نزیك دارستانە كەمەرەییەكان هەیە.

ئاشكرایكردووە، ئەم نەخۆشییە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لە ڕێگەی ئاژەڵی كێوی، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ كەمە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دیارترین نیشانەی تووشبوون بە ئاوڵە بریتیە لە دەركەوتنی ئاوڵە لەدەموچاو و دواتر گواستنەوەی بۆ بەشەكانی دیكەی لەش و هەرچەندە لەساڵی 1980وە ئەو نەخۆشییە بنبڕكراو جارجار لەچەند بەشێكی كیشوەری ئەفریقا سەرهەڵدەداتەوە، لەئێستاشدا ئەو نەخۆشییە لەوڵاتانی ئەمریكا و كەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا تۆماركراوە.

سەبارەت بە نیشانەكانی نەخۆشییەكە، تەندروستیی سلێمانی ڕوونیكردووەتەوە ،” دەركەوتنی نیشانەكان لەنێوان 14بۆ 21 ڕۆژدایە و منداڵان بەتوندی تووشدەبن و هیچ دەرمان و ڤاكسینێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە نییە”.

ئاماژە بەوە كراوە، زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵە سووكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشییەكە نامێنێت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام هەندێك حاڵەت مەترسیدارە و حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەكە لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دوكانێكیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە زیاد لە…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربھێنرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و جێگرەوەی داهاتووی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share