جارێكی تر یانەی ڕۆما تووشی شكستهات و ئەمجارە دوو بە سێ بە یانەی فینیزیا دۆڕا.
لە هەفتەی 12ی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی فینیزیا بووەوە.
بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ڕۆما شكستیهێنا و دوو بە سێ یارییەكەی بە فینیزیا دۆڕاند.
لە 12 یاریی خولی ئیتاڵیا، ڕۆما شەش بردنەوە و پێنج شكست و یەكسان بوونێكی هەیە.
ڕۆما لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت و ئەگەری دابەزینیشی بۆ پلەی شەشەم هەیە.