دادگاییكردنی چوار چالاكوانی دیكەی بادینان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ بۆ جاری پێنجەم دادگاییكردنی چوار چالاكوانی دیكەی بادینان بەڕێوەبچێت.

ئەیهان سەعید، نوێنەری كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیارە سبەینێ دادگاییکردنی ھەر یەک لە بەندەوار ئەیوب، شێروان تەھا، مەسعود عەلی و کارگەر عەباس لە دادگای ھەولێر بەڕێوەبچێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ پێنجەم جارە دادگاییدەكرێن و بەپێی زانیارییەکان سبەینێ بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت و داوایكرد هەموو لایەك وەکو پشتگیری لە زیندانییانی بادینان ئامادەببن.

هەر چوار چالاكوانەكە بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی حكومەتی هەرێم دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم: سبەی نزیکەی دوو هەزار پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی نزیكەی دوو هەزار پارچەزەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی رزگاری بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت. وەزارەتی…
Total
0
Share