بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر ئەفسەرێکی پۆلیسی بریندارکرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاشکرایکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، ئەندامێکی باندەکە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و ئەفسەرێکی پۆلیسی بە پلەی “ڕائید” بریندار کردووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌ هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ و بڕی سێ كلیۆگرامیش مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری حه‌شیش ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه‌، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشه‌به‌ر به‌ ناوی “ئـ، ئـ، م”، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌ پله‌ی ڕائید بریندار بووه‌.

ئاشکراشکراوە، تۆمه‌تباره‌كان ڕووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان لە سنووری ئیدارەی خۆسەر وێنە و نووسراو بڵاودەکەنەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕۆمای مۆرینیۆ تووشی شكستهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share