نادال ماڵئاوایی لە کراوەی ئوسترالیا کرد

ڕافائێل نادالی ئیسپانی و ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی، بەرامبەر بە ماکێنزی ماکدۆناڵد دۆڕاندنی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لە “AUS OPEN” کرد

لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ماکێنزی ماکدۆناڵدی ئەمریکی دۆڕا، بەو جۆرە ماڵئاوایی لە یەکێک لە گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی تێنسی سەرزەوی کرد.

“ماتادۆرەکەی ئیسپانیا” لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا، بەهۆی پێکانەوە داوای چارەسەری لە تیمی پزیشکیی کرد، بەڵام وا دەردەکەوت کە پێکانەکەی کاریگەریی لەسەر تواناکانی دروستکردبێت.

نادال خاوەنی (22) ناسناوی گەورەی تێنسی سەرزەوییە “گراند سلام”، هەڵگری ناسناوی وەرزی ڕابردووی ئوسترالیایە.

لە هەمان قۆناغدا، ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی، دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی، فرانسیز تیافۆی ئەمریکی و کارین خاشانۆڤی ڕووسی و یانیک سینەری ئیتاڵی سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی 25 لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكران

بابەتی دواتر

بەهای 100ی دۆلاری ئەمریكی 162 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی…
Total
0
Share