كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس

ئەمشەو لە خولی فەرەنسا كاتژمێر 11 یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بۆردۆ دەبێتەوە.

لیۆنێل مێسی و پاریدێس بەهۆی پێكانەوە لەو یارییە دوورخرانەوە.

بەشێك لە قسەكانی پۆچتینۆ:

// هێشتا بڕیارم نەداوە ناڤاس و دۆناڕۆما کامیان سەرەکی بن

// دۆناڕۆما و ناڤاس لەبەرزترین ئاستی خۆیانن

// ئەمشەو مێسی یاری ناکات

//  ئێمە بەرامبەر لایپزیگ یارییەکەمان بە باشی دەستپێنەکرد، بەرگریمان ناجێگیربوو دواتر دوای خولەکی 20 چووینەوە کەش و هەوای یارییەکە، کۆتاییەکەیشمان زۆر خراپ بوو.

// بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێکانە یەک لەدوای یەکەکان، ئەستەم بووە یاریزانەکانمان دوو یاری لەدوای یەک سەرەكی بن.

// دەمانەوێت سەرجەم یارییەکان براوە بین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ…
Total
0
Share