پۆگبا: ئامانجی من تۆمارکردنی ڕیکۆرد نییە

ئەستێرەی فەرەنسيی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا دووپاتیدەکاتەوە، ڕیکۆرد و داتاکان هێندەی ناسناوی پریمەرلیگ بەلایەوە گرنگ نییە.

بە بردنەوەیان لە یانەی لیدز یونایتد و پاشان یەکسانبوون بەرامبەر ساوسهامپتن، یانەی مانچستەر یونایتد ڕیکۆردی زۆرترین نەدۆڕاندنی لەدەرەوەی یاریگای خۆی تۆمارکرد (27 یاری)، کە پێشتر بەناوی یانەی ئارسیناڵەوە بوو.

لەبارەی ڕیکۆردەکان و ئاستبەرزيی خوودی خۆیەوە، پۆل پۆگبا بە ڕۆژنامەی “زە سن”ی ڕاگەیاندووە، “ئەوە ڕیکۆردێکی نایابە، بەڵام بەلای منەوە ناسناوی پریمەرلیگ لە ڕیکۆردەکان گرنگترە”.

هەروەها دەڵێت، ” باشترە هەوڵبدەین ژمارەی بردنەوەکانمان لەدەرەوەی یاریگای خۆمان بەهێزتربکەین، نەک یەکسانبوون یان زنجیرەی نەدۆڕاندن، چونکە ئێمە پێماندەکرێت هەمیشە براوەبین”.

لە وەرزی 2012-2013وە یانەی مانچستەر یونایتد لە ناسناوی پریمەرلیگ بێبەشبووە، هاندەران و یاریزانانی یانە هیوادەخوازن لە وەرزی 2021-2022 دووبارە بگەڕێنەوە سەر ستەیجی پاڵەوان، بەتایبەت دوای گواستنەوەی چەندین یاریزانی بەتوانای وەک ڕافائێل ڤاران و جادۆن سانچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share