یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی به‌هۆی له‌ده‌ستدانه داراییه‌کانی سه‌رده‌می کۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت، سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به نزیکبوونه‌وه‌ی یانه‌که له هێڵی مایه‌پوچبوون ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووه، یانه‌ی به‌رشلۆنه له جیهانی تۆپی پێدا یه‌کێکه له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌کان، دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر داهاتی ساڵانه‌یان له سه‌رجه‌م یانه زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه زیاتربووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌ڵکشانه داراییه به‌هۆی قه‌یرانی کۆرۆناوه له‌بارچووه.
له‌ده‌ستدانی دارایی له وه‌رزی نوێ‌دا که هۆکاره‌که‌ی بۆ وه‌رزی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌یشتووه‌که زیاتر له 150 ملیۆن یورۆ، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانه داراییه‌کان به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی هانده‌ران، ڕاگرتنی گه‌شته بازرگانییه‌کان، فرۆشی کۆگاکانی یانه، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر به‌رزی موچه‌ی یاریزانان له ڕووی داراییه‌وه یانه زه‌به‌لاحه‌که‌ی لاوازکردووه.
به‌رزی موچه‌ی یاریزانان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی دارایی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که دروستکردووه، له ڕابردوودا ئیداره‌ی بارتۆمیو به‌هه‌موو توانایانه‌وه له‌هه‌وڵدابوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30، هه‌ندێک له یاریزانان کاردانه‌وه‌یان ئه‌رێنی بووه و هه‌ندێکی دیکه‌ش له نمونه‌ی لیۆ مێسی و بۆسکێتس پێشنیازه‌که‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی دووپاتیده‌کاته‌وه، هه‌ینی ڕابردوو پارێزه‌رانی به‌رشلۆنه به سه‌رپه‌رشتی ستافی کارگێڕی کاتیی یانه‌که کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و نوێنه‌ری یاریزانان ئه‌نجامداوه، داوایانکردووه ڕه‌زامه‌ندی به‌رانبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی یاریزانان نیشانبده‌ن، به‌ڵام جه‌مسه‌ره‌کان به ڕێککه‌وتنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌گه‌یشتوون.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئاس، ئه‌گه‌ر تاوه‌کو پێنجی مانگی تشرینی دووه‌م موچه‌ی یاریزانان به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 که‌منه‌کرێته‌وه، بارسا له نێوان دوو تا سێ ساڵی داهاتوودا ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی مایه‌پوچبوون ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رگای فرۆشتنی چه‌ندین یاریزان ده‌کاته‌وه و بڕیاری ئێستای یاریزانان کاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی یانه‌که ده‌بێت.