ڕێوی گواستنه‌وه‌کان له‌ میلانه‌ و یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن

 

لێپرسراوی ناوداری کاروباری یاریزانان، مینۆ ڕایۆلا به‌ سه‌ردانێک گه‌یشتووه‌ته‌ شاری میلانۆ له‌ ئیتاڵیا و یانه‌ گه‌وره‌کان چاوه‌ڕوانی جوڵه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراوی لێده‌که‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌کانی فوتباڵ ئیتاڵیا، دوێنێ هه‌ینی مینۆ ڕایۆلای ناسراو به‌ ڕێوی گواستنه‌وه‌کان گه‌یشتووه‌ته‌ شاری میلانۆ، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌شی ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی دوو یاریزان، جیانلویجی دۆناروما و ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی.

گۆڵپارێزه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌که‌ “دۆناروما” له‌ هاوینی 2021 بۆنده‌که‌ی کۆتاییدێت و تاوه‌کو ئه‌م ساته‌ ڕه‌زامه‌ندی به‌رانبه‌ر ئۆفه‌ره‌ نوێیه‌کان نیشاننه‌داوه‌، زۆرینه‌ی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی وه‌ک پاریس سانت جێرمان و چێڵسی یونایتد چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌که‌ن، که‌ بڕیاره‌ ڕایۆلا له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی ڕۆسۆنێری ئه‌نجامیبدات.

ئه‌گه‌ر دووباره‌ ڕێکنه‌که‌وتن ڕووبدات، دۆناروما له‌ هاوینی داهاتوو ده‌توانێت بێبه‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ بکات، له‌ ئه‌گه‌ری نوێکردنه‌وه‌شدا گازیدێس و هاوه‌ڵانی له‌ ئیداره‌ی لۆمپاردی ناچارده‌بن موچه‌ و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ یاریزانه‌که‌ دابینبکه‌ن، که‌ خواستی هه‌میشه‌یی ڕایۆلای لێپرسراوی کاره‌کانی بووه‌.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌و یاریزانه‌نه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی بۆنده‌که‌یه‌وه‌ ده‌کرێت، ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی به‌رگریکاری هه‌مان یانه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی‌ هاوینی 2022 کۆتاییدێت، به‌ڵام ئیداره‌ی نوێی میلان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژتر مسۆگه‌ربکه‌ن، واتا ئه‌گه‌ری واژووکردنی بۆندێکی نوێ هه‌یه‌ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ تاوه‌کو هاوینی 2024.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كەرەنتینی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ چاکسازی دارایی نه‌کات مایه‌پوچ ده‌بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەینی لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەك بەڕێوەدەچن. لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا چوار یاریی بەڕێوەدەچێت. كاتژمێر…
Total
0
Share