كۆنفرانسی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد پاش یەكسانبوونیان لەگەڵ نیوكاسڵ

ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازی نییە و داوا دەكات ‏توانای زیاتر لە یاریگادا خەرجبكەن.‏

پێشیوایە دوو یاریی داهاتوو هەلیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.‏

لێدوانی ڕانیك پاش یەكسانبوونی مانچستەر یونایتد و نیوكاسڵ

‏- هۆكاری خراپ دەركەوتنی تیپەكە پێكهاتە نەبوو، بەڵكو ڕۆحییەتی یاریكردنمان بوو.‏

‏- لە ڕووی توانای جەستەیی و چێژوەرگرتن لە یاری خراپین و پێویستە باشتر بین.‏

‏- تەنانەت كە یەكسان بووین و ئەوانیش چەند یاریزانێكیان تووشی پێكان بوو، هێشتا ئێمە ‏باش یاریمان نەكرد، هەڵەمان زۆر بوو.‏

‏- تۆپی زۆرمان لەدەستدا، بەتایبەت كاتێك كۆنترۆڵی یاریگامان بەدەستبوو.‏

‏- جارێكی تر دی خیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.‏

‏- هیچ بیانوویەكم ناوێت، لە ئاستی تیپەكە و یاریزانەكان ڕازینەبووم.‏

‏- دوو یاریی داهاتوومان لەناو یاریگای خۆمانە و دەزانم یاریزانەكان توانایان هەیە ‏ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.‏

بابەتی پێشتر

سەرجەم خەڵاتەكانی گڵۆب سۆكەر دابەشكران

بابەتی دواتر

پاریس سان جێرمان هەڵمەتی فرۆشتنی یاریزانەكانی دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبیلی لە بەرشلۆنە دەڕوات

عوسمان دێمبیلی ڕەتیكردۆتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بڕیاری جێهێشتنی ‏بەرشلۆنەی داوە.‏ گرێبەستی دێمبیلی-ی فەرەنسی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی…
Total
0
Share