هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

هەسارەی KT1 كە بەنزیك زەویدا تێپەڕی © فليكر (Stefans02)

هەفتەی ڕابردوو هەسارۆچكەیەكی بچووك بەنزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕی بەبێ ئەوەی زانایانی بۆشایی ئاسمان پێشتر بیبینن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری لە بەركەوتنی بە زەویدا بگرنەبەر.

سایتی (Live Science)ی زانستی ڕۆژی سێشەممە 2ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، لە 25ی تشرینی یەكەم هەسارۆچكەیەك بەناوی 2021 UA1 بە دووریی سێ هەزار كیلۆمەتر لە زەوی تێپەڕی، بەمەش بووە سێیەم پێكهاتە كە بە نزیك هەسارەكەمان تێبپەڕێت، بەبێ ئەوەی بەریبكەوێت.

سەرەڕای ئەوەی لە شوێنێكی نزیك لە زەوی تێپەڕیوە نزیكتر لە هەندێك لە مانگە دەستكردەكان، بەڵام زانایانی بواری بۆشایی ئاسمان لە هیچیەك لە ڕادارەكانی تۆماری ئاسمانی نەیانبینوە بەهۆی ئەوەی تێپەڕبوونەكەی لە ڕۆژدا و بە ئاراستەی خۆردا بووە، بۆیە نەبینراوە تا چوار كاتژمێری پاش تێپەڕبوونی نەبێت.

زانایان دووپاتیدەكەنەوە، قەبارەی هەسارۆچكەكە زۆر بچوك بووە، بەجۆرێك نەدەبووە مەترسی ڕاستەقینە، بەڵام دەشێت هۆكاربوایە بۆ كەوتنەوەی زیان ئەگەر لەسەر زەوی بكەوتایەتەوە.

بەشێوەیەكی گشتی ناسا تەلیسكۆب بۆ چاودێریی ئەم جۆرە پێكهاتە ئاسمانییانە بەكاردەهێنێت، كە لەڕێیەوە قەبارە و شێوە و پێكهاتەیان دیاریدەكرێت بەمەبەستی زانینی ئەوەی كامیان مەترسیدارن.

بەپێی ئاژانسەكە هیچ یەك لەوانە بە مەترسیدار ناونابرێت ئەگەر تیرەكەی لە 140 مەتر كەمتربێت.

لەئێستادا ئاژانسی ناسا نزیكەی 27 هەزار هەسارۆچكەی نزیك لە زەوی دیاریكردووە، لەوانە 9800یان تیرەكەیان لانیكەم 140 مەترە، بۆیە وەك مەترسی سەیریان دەكرێت.

پەیوەندیدار:
یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی زەوی و تەنە گەردوونییەکان

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: ژنانی دووگیان بە منداڵی کچ بەرگرییان بۆ کۆرۆنا زیاترە بەراورد بە منداڵی کوڕ

بابەتی دواتر

تیمە گەڕۆكەكان لە سلێمانی و دەوروبەری بۆ پێدانی ڤاكسین دەستبەكاربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share