لەكاركەوتنی فەیسبوك و واتساپ و ئینستاگرام پەیوەندییەكان لە جیهاندا ڕادەگرێت

خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای فەیسبوك، كە هەریەك لە فەیسبوك، واتساپ و ئینستاگرام دەگرێتەوە ڕاوەستا، ئەمەش بووە هۆی ڕاوەستانی سەرچاوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە جیهاندا.

بەپێی سایتی (داون دیتیكتۆر) ڕاوەستاندنەكەی فەیسبوك، ئینستاگرام و واتساپ لە نزیك كاتژمێر 11:44 بە كاتی گرینچ ڕوویداوە و كاریگەری لەسەر بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانە لەسەر ئاستی جیهان دروستكردووە.

ئەم گرفتەی لە سەكۆ كۆمەڵایەتییەكاندا ڕوویدا، یەكەمجار نییە، بەڵكو لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندینجار كێشەی لە بەكارهێنانیاندا سەریهەڵداوە.

لەو كۆمێنتانەی ئێستا پرسێكی گەرمە لە (تویتەر) ئەوەیە كە بەشێكی بەرچاوی خەڵك بۆیە ڕوو لە تویتەر دەكەن، چونكە ئەو كێشانە لەو تۆڕەدا دووبارەنابێتەوە.

لای خۆیەوە فەیسبوك لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ئاگادارە كە هەندێك كەس كێشەیان هەیە لە گەیشتنە ئەپلیكەیشن و بەرهەمەكانیان.

دەشڵێت، كاردەكەن لەسەر گەڕانەوەی كاروبارەكان بۆ دۆخی سروشتیی خۆی لە نزیكترین كاتدا.

بابەتی پێشتر

تاوان لە كەمپی هۆل بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە

بابەتی دواتر

دوو زانای ئەمریکی خەڵاتی "نۆبڵی پزیشکی"یان برد

بابەتی پەیوەندیدار