مانگ چۆن دروستبووە؟

چۆنیەتی دروستبوونی مانگ و هەسارەكان لەڕووی زانستییەوە رەنگە لای هەندێكمان جێی پرسیار بێت، گەردوونناسێكی كورد روونیدەكاتەوە.

لوقمان حەوێز، گەردوونناسی كورد و ئەندامی كۆمەڵەی گەردونناسی تێكساس رایگەیاند، ئێستا لە سایەی زانستدا کۆمەڵێک لێکدانەوە و وەڵاممان هەیە بۆ چۆنیەتی دروستبوونی مانگ و بوونی بە پاشکۆی هەسارەی زەوی.

دەشڵێت، “بەپێی هەموو ئەو زانیارییانەی هەمانە، خۆر کە ئەستێرەیەکی مامناوەندییە لە قەبارەدا، نزیکەی 4.6 ملیار ساڵ پێش ئێستا لە چڕبوونەوەی بەشێکی تەمێکی هایدرۆجینی دروست بووە، هەسارەی زەویش وەکو هەسارەکانی تر هەندێک زیاتر لە 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا لە بەریەکەوتن و لێکدانی کۆمەڵێکی زۆر لە هەسارۆکەی بچوکتر دروستبووە کە دوای دروستبوونی خۆر ئەوانیش لە چڕبوونەوەی پاشماوەی تەمەکە دروست بوون”.

لەهەمان کاتدا ژمارەیەک لە هەسارەی بچوکتر لە زەوی و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هەسارۆچکە لە نێو کۆمەڵەی خۆر ماونەتەوە، بە تێپەڕبوونی کات ئەوانیش یان بەر هەسارە گەورەکانی تر کەوتوون یان هەندێکیان بوون بە پاشکۆی هەسارە گەورەکان بەبێ ئەوەی بەریان بکەون، وەك ئەوەی لوقمان حەوێز ئاماژەی پێدا.

ئەوەش دەڵێت، بەپێی بەهێزترین لێکدانەوە بەر لە پتر لە چوار ملیار ساڵ یەکێک لەو هەسارە بچوکانەی کۆمەڵەی خۆر کە قەبارەکەی نزیک بووە لە قەبارەی هەسارەی مەریخ و گەردونناسان ئێستا پێیدەڵێن (Theia) بەشێوەیەکی توندوتیژ بەر هەسارەی زەوی تازە لەدایکبوو کەوتووە، بەو هۆیەوە زۆربەی بەشەکانی هەسارەکە و کڕۆکەکەشی تێکەڵ بە کڕۆکی زەوی بووە.

لە ئەنجامی بەریەككەوتنەكەدا ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە پارچەی بچوک و مامناوەندی لە هەردوو هەسارەكە جیابوونەتەوە و بە بۆشاییدا بڵاوبوونەتەوە، زۆربەی ئەو پارچانەش لە خولگەیەکی نزیکدا بەدەوری زەویدا سوڕاونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی کە گەلێکیان راکێشراونەتەوە بەرە و زەوی لەبەر زۆریی هێزی کێشکردن، بەڵام هەندێک لە پارچە گەورەکان لەکاتی سوڕانەوە لەو خولگەیە بەدەوری زەوی بەریەککەوتوون و لە ئەنجامدا بووە بە مانگ کە ئێستا پاشکۆی زەویە و لە خولگەیەکدا بەدەوری زەوی جێگیر بووە، هەر ئەم تیۆرەش لەیەکچوونی زۆری پێکهاتەکانی مانگ بە پێکهاتەکانی هەسارەی زەوی رووندەکاتەوە.

ئەو گەردوونناسە ئاماژەشدەدات، لە ئەنجامی ئەم بەریەکكەوتنەش تەوەری خولانەوەی هەسارەی زەوی بەدەوری خۆیدا لاربووە و خێرایی سوڕانەوەشی بەدەوری خۆیدا لەسەرەتادا زۆرتر بووە، بێگومان لە ئەنجامی ئەو لاریەی هەسارەی زەوی وەرزەکان دروستبوون و دەبن و کەشوهەواش چالاکتر بووە، هەروەها لەبەر ئەوەی بەهۆی مانگەوە زەوی لاربووە و هەروەها هەڵکشان و داکشانی زەریاکانیش چالاکتر بووە، بۆیە گەلێک جار دەوترێت مانگ نەبووایە ژیان لەسەر هەسارەی زەوی دروست نەدەبوو.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە

بابەتی دواتر

بە هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share