ئایفۆن 13.. نرخ و تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەكەی ئەپڵ

بە پێنج ڕەنگ بەردەست دەبێت

كۆمپانیای ئەپڵ نەوەی نوێی زنجیرەی مۆبایلە زیرەكەكانی بۆ ئەمساڵ خستەڕوو، كە هەریەك لە ئایفۆن 13، ئایفۆن 13 مینی و ئایفۆن 13 پڕۆ لەخۆدەگرێت.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی ئەپڵدا كاتژمێری نوێی ئەپڵ و یەكەم تازەگەری لە ئایپاد مینی، سەرەڕای ژمارەیەك بەرهەمی دیكە خرانەڕوو.

ئایفۆن 13
مۆبایلە نوێیەكە گۆڕانكاری لە توانای كامێرا و شاشەكەیدا بە ڕوونی زیاتر و شاشەی OLED تیاكراوە، ئەمەش لە هەردوو جۆری ئایفۆن 13 مینی و ئایفۆن 13دا.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی چارەسەری A15، بوونی سستمی بەرگەگری ئاو و تۆز و خۆڵە بە پێوەری iP68.

مۆبایلەكە بە پێنج ڕەنگ بەردەست دەبێت، هەروەك هەستەوەری ناسینەوەی دەموچاو بچوكتردەبێت لە ئایفۆن 12، ڕوونی شاشەكەش زیاتر دەبێت بە نزیكەی 28%.

پاتری iPhone13mini درێژمەوداتر دەبێت بە نزیكەی كاتژمێر و نیوێك بەراورد بە iPhone12mini.

نرخی ئایفۆن 13 لە 799 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

تایبەتمەندییەكانی دیكە:
دۆخی سینەمایی باشتر بۆ وێنەگرتن.

هاوێنەی 12Mp لەگەڵ كرانەوەی f/1.5.

تایبەتمەندی جێگریی بینایی.

پاتری گەورەتر لە بەرهەمی پێشوو (زیادییەكە بە نزیكەی 2.5 كاتژمێرە).

نرخی iPhone 13 mini لە 699 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

بوونی تایبەتمەندی 5G.

یادگە (میمۆری) مۆبایلەكە هەرسێ جۆری 128 و 256 و 512 گێگا دەبێت.

تایبەتمەندییەكانی iPhone13Pro

چارەسەری A15.

ڕێژەی نوێكردنەوەی شاشە 120 هێرتز.

تایبەتمەندیی ProMotion.

بە قەبارەی 6.1 و 6.7 ئینج بەردەستە.

كامێراكانی تایبەتمەندی وێنەگرتنی شەوی تیایە.

نرخی iPhone 13 Pro لە 999 دۆلارەوە دەستپێدەكات، نرخی iPhone 13 Pro Max لە 1009 دۆلارەوە بەردەست دەبێت بە یادگەی یەك تێرابایت.

خواستی پێشوەخت لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات و كڕینی ڕاستەوخۆش لە 24ی ئەم مانگە دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەدر: سوپا دەتوانێت ڕێگریبكات لە ساختەکاریی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

وەزیری پلاندانان: ئەگەر دۆخی دارایی باشبیت ساڵی داهاتوو هەندێك توێژ دادەمەزرێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share