یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی زەوی و تەنە گەردوونییەکان

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرایکرد لەم مانگەدا کەشتیی ئاسمانیی (DART) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، ئەمەش بەمەبەستی پارێزگاریکردنە لە زەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەسارۆچکانەیە کە بەرەو زەوی دێن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کەشتیی ئاسمانیی دارت لە ڕێکەوتی 23ی ئەم مانگەدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت، کەشتییەکە لەلایەن کۆمپانیای SPACE X دروستکراوە و موشەکێکی لەجۆری Falcon9 هەڵگرتووە و لە کالیفۆرنیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.

دارت دوای 10 مانگ لە ڕەوانەکردنی و لەدووریی 11 ملیۆن کیلۆمەترەوە لە زەوی ئامانجەکەی دەپێکێت کە هەسارۆچکەی دیدیمۆس-ە.

نانسی چابوت زانای فیزیایی لە زانکۆی جۆنز هۆبکنز و هاوبەش لەکارەکانی ئاژانسی ناسا دەڵێت، پێکدادانی کەشتییەکە و هەسارۆچکەکە، ناتوانێت بەتەواوی هەسارۆچکەکە لەناوببات بەڵکو لێدانێکە بۆ هەسارەکە کە کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بۆسەر زەوی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

دایکی کەشتییەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی دەڵێت، بەرپرسانی ڕوسی هەڕەشەی بەجێهێشتنی کوڕەکەیان کردووە لە بۆشایی ئاسمان، لەبەرامبەردا ئیلۆن مەسک…
زیاتر ببینە

گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

لە دوایین هەوڵەکانی بەرەوپیشچوونی زانستی گەردوونناسیدا، ئاژانسی ناسای ئەمریکی دەنگێکی لە بۆشایی ئاسمانەوە تۆمارکردووە، کە دەنگەکە لە “کونە…
Total
0
Share