هەواڵێکی خۆش بۆ منداڵان.. ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بەبێ دەرزی

لەسەرەتای هەوڵەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەوە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی جۆرەکانی کوتان بەبەردەوامی دەخرێنەڕوو، یەکێک لەوانە کوتانە بەڕێگەی لەزگە و دەکرێت لەداهاتوودا ببێتە شۆڕشێک لە بواری ڤاکسینەکاندا.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر مشک ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانی خراونەتەڕوو، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ منداڵان و ترسیان لە کوتان بە دەرزی، باشترین سوودی ئەم هەنگاوەی ڤاکسینەکە بۆ ئاسانیی بڵاوبوونەوە و وەرگرتنی دەگەڕێتەوە، کە وەک دەستکەوتێکی باش بۆ ئاسانکاریی لە گواستنەوە و دەستخستنی ڤاكسین دادەنرێت.

ئەو لەزگە پلاستیکییە شێوەی چوارگۆشەییە و یەک سانتیمەتر دەبێت، نزیکەی پێنج هەزار نوکی تیژی پێوەیە “کە ئەوەندە بچووکن بەئەستەم دەتوانرێت ببینرێت”، بەپێی ئەو زانیارییانەی زانای بواری پەتا گواستراوەکان دەیڤد مۆلەر لەبارەیەوە ئاشکرایکردووە.

ئەو نوکە تیژانەی لەسەر لەزگەکە هەن ڤاکسینی کۆرۆنایان تێدایە، کە لەکاتی بەکارهێنانیدا دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی کەسی وەرگر، ڤاکسینەکە ڤایرۆسەکەی تێدا هەڵنەگیراوە، بەڵکو تەنها یەکێک لە پرۆتینە ناسراوەکانی ڤایرۆسەکە لەناو ڤاکسینەکەدایە.

لە توێژینەوەکەدا دوو مشک ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ بەکارهێنراوە، یەكێکیان لەڕێگەی لەزگە پلاستیکییەکەوە، کە بۆماوەی دوو خولەک لەزگەکە لەسەر پێستی دانراوە، ئەوی دیکەیان لەڕێگەی دەرزییەوە ڤاکسینەکەی پێدراوە.

لە حاڵەتی یەکەمدا ئەنجامەکان دەریانخستووە وەڵامدانەوەیەکی بەهێز لە دژەتەنەکانی جەستەیدا دەرکەوتووە، بەتایبەت لەناوچەی سییەکانیدا، ئەمەش گرنگترین هەنگاوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.

بەپێی لێدوانەکانی مۆلەر، ئەنجامەکان دەریانخستووە کوتان بە لەزگە وەڵامدانەوەی باشتربووە وەک لە دەرزی.

لە قۆناغی دووەمدا چاودێریی ئەنجامەکانی وەرگرتنی یەک ژەمی ڤاکسینەکە کرا و دەرکەوت بە وەرگرتنی چارەسەرە یاریدەدەرەکان وادەکات مشکەکان هەرگیز تووشی کۆرۆنا نەبن.

هەروەها پێدانی ڤاکسین لەڕێگەی ماسولکەکانەوە ناتوانێت هەمان بڕی ڤاکسین وەرگرێت بەراورد بەوەی لەڕێگەی پێستەوە ڤاکسینەکە بخرێتە جەستەوە.

یەکێکی دیکە لە سوودەکانی لەزگەی ڤاکسینەکە توانای هەڵگرتن و مانەوەیەتی بۆ ماوەیەکی زۆر، کە زیاترە لە مانگێک لە پلەی گەرمیی 25 پلەدا، هەروەها بۆ ماوەی هەفتەیەک دەمێنێتەوە لە پلەی گەرمیی 40 پلەی سەدیدا.

سەرەڕای ئەوانەش، ڤاکسینەکە لەڕێگەی لەزگەی پلاستیکییەوە بەکارهێنانی ئاسانە و پێویستیی بە تیمی ڕاهێنراو نییە.

ڤاکسینەکە بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای (ڤاکساس)ی ئوسترالییە و لە قۆناغە پێشکەوتووەکانیدایە، بڕیارە لە مانگی ئابی ساڵی داهاتووەوە یەکەم بەکارهێنانی دەستپێبکرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: 25%ی وێستگەكان سەرلەنوێ جیاكراونەتەوە و هیچ ساختەكارییەك نەبووە

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی زیانی لافاوەوە خاوەنی پڕۆژەی شاری زێڕین دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share