هەرێم.. ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە چاكبوونەوە زیاترە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 515 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لەكۆی شەش هەزار و 868 پشكنینی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 515 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون، لەبەرامبەریشدا 382 توشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە، 179 هەزار و 894 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 168 هەزار و 572 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 412 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنیان هەڵەیە
هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە و دەشڵێت، داخستنی خوێندنگاكان…
Total
0
Share