توێژینەوەیەک: 1% ی منداڵەکانمان دەگەنە تەمەنی 100 ساڵی

كونجی ڕەش چەندین سوودی خۆراكی بۆ جەستە هەیە

شارەزایەکی جیهانیی پیری لە توێژینەوەیەکیدا سەلماندوویەتی منداڵەکانمان بە دەگمەن دەگەنە تەمەنی 100 ساڵی و تەمەنیان کورتتر دەبێت بەراورد بە نەوەکانی رابردوو.

جای ئۆلشانسکی شارەزای بواری پیرییە لە زانکۆی ئیلینۆی لە شیکاگۆ، لە ساڵی 1990 رایگەیاند، پێشبینیدەکەین زیادبوونی تێکڕای تەمەن بەرەو خاوبوونەوە بڕوات و نەوەکانی داهاتوومان تەمەنیان درێژنەبێت.

لە کاتی راگەیاندنی ئەو پێشبییەدا کەسانێکی زۆر ئەم بۆچوونەیان رەتکردەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 34 ساڵ بە بەڵگەوە قسەکانی سەلماند و ئاشکرایکرد، کە ئەو ماوەیە کاریکردووە و چاوەڕێی کردووە تا تیۆرەکەی بسەلمێنێت.

ئەو زانایە دەڵێت، لە ماوەی دواییدا قەڵەوی بە شێوەی بەرچاو بڵاوبووەوە کە ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی وەک شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ.

ئاشکراشیدەکات، تێکڕای تەمەنی ئەو منداڵانەی لە ساڵی 2019 لەدایکبوون 85 ساڵانە و بە گشتیی 1% یان دەگەنە تەمەنی 100 ساڵان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن. توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆنموس، لە بەریتانیا ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کۆئەندامی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن

توێژینەوەیەكی زانستی دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن. توێژەرانی توێژینەوەكە كە پێداچوونەوەیان بە 357…
Total
0
Share