هەولێر.. بەهۆی زیانی لافاوەوە خاوەنی پڕۆژەی شاری زێڕین دەستگیركرا

لە هەولێر، بەهۆی دەستكاریكردنی ئاوەڕۆی پڕۆژەی شاری زێڕینەوە، خاوەنی پڕۆژەكە دەستگیركرا، ڕەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت، درەنگ بەهانای دانیشتووانی پڕۆژەكەوە چووە و ئاگادارینەكردوونەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە خاوەنی پڕۆژەی شاری زێڕین دەستگیركراوە.

هۆكاری دەستگیركردنەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە دەستكاریی ئاوەڕۆی پڕۆژەكەی كردووە و ئەوەش بووەتە هۆی كۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاوێكی زۆر، ئەمە جگە لەوەی دوای دروستبوونی لافاوەكەش درەنگ بەدەم دانیشتووانی پڕۆژەكەوە ڕۆیشتوون.

سەرچاوەكە نەیویست زانیاریی زیاتر بدات، وتی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وردەكاریی زیاتر لەسەر لافاوەكەی دوێنێی پارێزگاكە دەخاتەڕوو.

پڕۆژەی شاری زێڕین یەكێك بوو لە زیانمەندترین شوێنەكانی هەولێر بەهۆی لافاوەكەوە، نزیكەی 200 خانوو و ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەگرینەبەر

قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، “هەموو رێکارێکی کارگێڕی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە…
Total
0
Share