(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئوساسۆنای تێپه‌ڕاند و له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوو.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی شاهانه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ئوساسۆنای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

چاوه‌ڕوانده‌کرا دوای سه‌رکه‌وتنی کلاسیکۆ، یانه‌ی شاهانه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی فراوان به‌رامبه‌ر ئوساسۆنا تۆماربکات، به‌ڵام که‌ریم بنزیمه‌ و هاوه‌ڵانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی سوورپۆشه‌کان، یارییه‌کهش‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لۆس بلانکۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی له‌کۆی 11 هه‌فته‌ی لالیگا گه‌یانده‌ 21 خاڵ و له‌گه‌ڵ ڕیاڵ سۆسیداد، ئیشبیلیه‌، ئیشبیلیه‌ و ڕیاڵ بیتیس هاوتابووه‌وه‌، به‌ڵام به‌جیاوازی گۆڵ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیسپانیا به‌رده‌وامی وه‌رگرت.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، ئوساسۆنا به‌ 19 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیی لالیگا سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی دواتر

لە سەڵاحەدین داعش هێرشیكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای مانچستەر مێندی ئازادناکات

دادگای شاری مانچستەر ڕەتیکردووەتەوە بە بارمتە (کەفالەت) بنجامین مێندی، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر سیتی ئازادبکات. بۆردی بەرگریکردن لە…
Total
0
Share