(NBA) یوتا جاز، لەیکەرزی دووچاری شەشەم دۆڕاندن کرد

لۆری مارکانێن 27 خاڵ و 12 ڕیباوندی تۆمارکرد، جۆردن کلارکسن 20 خاڵی دیکەی زیادکرد، بەو جۆرە تیمی یوتا جاز بە ئەنجامی 130-116 لە لۆس ئەنجلس لیکەرزی بردەوە.

جاز لەم وەرزەدا حەوت بردنەوەی تۆمارکردووە بەرامبەر بە سێ دۆڕاندن، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا تیپەکە لەسەرەتای وەرزدا بناڵێنێت و زیانی قرسی پێبگات.

لە بەرامبەردا ڕاسل وێستبرۆک 26 خاڵ و شەش ئەسیستی بۆ لیکەرز تۆمارکرد، لە کاتیکدا تیمەکەی لەم وەرزەدا دووچاری شەش دۆڕاندن بووە  و تەنها دوو بردنەوەی تۆمارکردووە.

ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی دیکەیە:

پیستۆنز 88-112 کاڤالیێرز

فیلادلفیا 104-106 نیکس

پیسەرز 101-99 هیت

ویزاردز 86-128 نێتس

سێڵتیکس 123-119 بولز

سپێرز 106-113 کلیپەرز

گریزلیز 130-99 هۆرنێتس

ماڤرێکس 111-110 ڕاپتۆرز

پیلیکانس 114-105 واریەرز

تێمبەرولڤز 102-115 باکس

سەنز 106-108 ترەیل بلەیزەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کام هەڵبژاردانەی یورۆی 2020 بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون؟ پێوەرەکان چین؟

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان نزیکدەبێتەوە، تاوەکو ئێستا (11) هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە. لە…
Total
0
Share