كۆرۆنا تەنگی بە خولی ئینگلتەرا هەڵچنیوە

ڕابیتەی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاشكرایكرد، 42 حاڵەتی كۆرۆنا لە نێوان یاریزان و ‏فەرمانبەرانی یانەكاندا تۆماركراون، ئەوەش گەورەترین ژمارەیە تۆماركرابێت ‏لەوكاتەوەی ڤایرۆسەكە بڵاوبۆتەوە.‏

پێشتر بەهۆی كۆرۆناوە دوو یاریی یانەی تۆتنهام دواخرا و ئێستاش بەهۆی بڵاوبونەوەی ‏ڤایرۆسەكە لەناو ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتددا، یارییەكەیان بەرامبەر برینتفۆرد ‏دواخراوە.‏

ڕابیتەی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاشكرایكرد، لە ماوەی یەك هەفتەدا پشكنینی كۆرۆنا بۆ ‏‏3 هەزار و 805 یاریزان و فەرمانبەر كراوە و 42 حاڵەتیان پۆزەتیڤ بوون.‏

ڕابیتەی خولی ئینگلتەرا دەڵێت تەندروستی لە پێش تۆپی پێوەیە و پێویستە هەموو ‏ڕێكارێك بگرینە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە بكەین.‏

یانەكانیشیان ناچار كردووە پابەند بن بە پرۆتۆكۆڵی تەندروستییەوە و بەدووریشی نازانن ‏خولی تۆپی پێی وڵاتەكەیان بۆ چەند هەفتەیەك ڕابگرن.‏

بابەتی پێشتر

بانكەكانی هەرێم پارەیان تێدا نییە مووچە دابەشبكەن

بابەتی دواتر

لاپۆرتا دەستی بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاڤی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكشەممە ڕۆناڵدۆ یاریی دەكات

لە ڕیپلەی پۆستێكی یانەی مانچستەر یونایتددا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشكرایكردووە كە یەكشەممە یاریی دەكات. یەكشەممە یانەی مانچستەر یونایتد…
Total
0
Share