(ڤیدیۆ) لیڤه‌ر و تۆتنهام سه‌رکه‌وتن و سیتی له‌ جامی کاراباو کرایه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، لیسته‌ر سیتی له‌ قۆناغی 16ی جامی کاراباو سه‌رکه‌وتنیان تۆمارکرد، مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، پێنج ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی قۆناغی 16ی “کاراباو که‌پ” له‌ ئینگلته‌را ئه‌نجامدران.

لیڤه‌رپوڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بریستۆن نۆرز ئێند تۆمارکرد، هه‌روه‌ها تۆتنهام به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێرنڵی تۆمارکرد.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له‌ کینگ پاوه‌ر ستادیه‌م له‌ کاتی یاساییدا (2-2) به‌رامبه‌ر برایتۆن یه‌کسانبوو، له‌کۆتاییدا به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی (4-2) بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یانه‌کانی برێنتفۆرد، لیسته‌ر سیتی، تۆتنهام، لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی مسۆگه‌رکرد، به‌ڵام یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ر وێستهام به‌ ئه‌نجامی (5-3) شکستیهێنا و له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌نجامه‌کان:

ستۆک سیتی 1—2 برێنتفۆرد

 

وێستهام (5-3) مانچسته‌ر سیتی

لیسته‌ر سیتی (2-2) برایتۆن – په‌ناڵتی (4-2)

بێرنڵی (0-1) تۆتنهام

بریستۆن نۆرز ئێند (0-2) لیڤه‌رپوڵ

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مونشنگلادباخ بایرنی گۆڵبارانکرد و له‌ جامی ئه‌ڵمانیا کردییه‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی لە پاریس چی دەکات؟

ئەنتۆنیۆ کۆنتی کاندیدە بۆ پۆستی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ئەگەرێکی بەهێز هەیە جێگەی کریستۆف گالتیێر بگرێتەوە. ماڵپەڕی…
Total
0
Share