دادگای مانچستەر مێندی ئازادناکات

دادگای شاری مانچستەر ڕەتیکردووەتەوە بە بارمتە (کەفالەت) بنجامین مێندی، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر سیتی ئازادبکات.

بۆردی بەرگریکردن لە بنجامین مێندی، کە پێکهاتووە لە پارێزەری تایبەت و چەند پارێزەرێکی دیکە، داواکارییان بۆ دادگای باڵای شاری مانچستەر بەرزکردووەتەوە، تیایدا داوایانکردووە یاریزانەکە بە بارمتە (کەفالەت) ئازادبکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ” زە سەن”، دادگا ڕەتیکردووەتەوە یاریزانە ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە ئازاردبکات، وادەی زیندانیکردنیان بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە نوێکردووەتەوە، تاوەکو ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان کۆتاییاندێت و دادوەر بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات.

بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر سێ کیژۆڵەی بەریتانی، بەبێ ڕەزامەندی خۆیان، لە ماوەی ڕابردوودا دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ مێندی دەرکرد، کەیسەکەی یەکێکە لە قورسترین کەیسەکان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سزای قورس بەسەریدا دەسەپێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share