دەنگۆی كودەتای سەربازی هەیە.. هێزە ئەمنییەكانی سودان چوار وەزیریان دەستگیركرد

هێزە ئەمنییەكانی سودان ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی باڵای وڵاتەكەیان دەستگیركرد و دەنگۆی ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لەو وڵاتە هەیە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەكانی سودان هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران و ماڵەكەیان سوتاندووە و خۆیشیان دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزە ئەمنییەكان پێنج بەرپرسی باڵای حكومەتیان دەستگیركردووە كە چواریان وەزیرن”.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، هێڵەكانی ئینتەرنێت لە خەرتومی پایتەخت ڕاگیراون و دەروازەكانی شارەكەش داخراون و ڕێگە بە هاتن و چوونەدەرەوەی هیچ كەسێك نادرێت.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان جووڵاندنی هێز بۆ ئەنجامدانی “كودەتای سەربازی” بووە، بەڵام تائێستا بە فەرمی حكومەتی كاتیی سودان هیچ شتێكی لەبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل هەزار و 300 یەكەی نیشتەجێبوون لە بەشی خۆرئاوای فەڵەستین دروستدەكات

بابەتی دواتر

خوێندنگەیەکی ژێرزەمینی بۆ کچانی کابول

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share