پزیشکیان: هێرشمان بکەنە سەر دەرئەنجامی توندترمان دەبێت

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئەگەری ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی هێرشکردنە سەرمان بدات دەبێت ئەوە بزانێت، “دەرئەنجامی توندترمان دەبێت”.

پزیشکیان دەڵێت، وڵاتەکەی چاوەڕوانی جەنگ ناکات، بەڵام ئەو بەڵێنەش بە ئیسرائیل دەدەین ئەگەر هێرش بکات بێ دەرئەنجام تێپەڕنابێت.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی سێشەممە ئێران هێرشێکی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل لەدوای ئەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویاندا و جەنگ بەرۆکی خاکی لوبنانی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک…
Total
0
Share