سوپای ئیسـ.ـرائیل دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی زەمینی کرد و سوپای لوبنان کشایەوە

سوپای ئیســ.ـرائیل رایگەیاند، دەستی بە هێرشێکی زەمینی سنووردارکردووە بۆ سەر باشووری لوبنان، هاوکات سوپای لوبنان لەو ناوچانە کشاوەتەوە و هێزێکی دیکە چوونەتە ناوچەکە و پێکدادان روویداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ دانیشتوانی باشووری لوبنان دەرکرد، ئەمەش دوای راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییە تایبەتەکانی لە ناوچەکەدا.

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێکدادانێکی چڕ لە ناوچەی باشووری لوبنان روودەدات لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵادا.

بەیانی ئەمڕۆ، فیرقەی 98ی سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ئامانجداری لە باشووری لوبنان دەست پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share