خوێندنگەیەکی ژێرزەمینی بۆ کچانی کابول

دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ژنان و کچان زیاتر لەهەر چینێکی دیکە سانسۆر لەسەر ژیانیان دروستکراوە و خوێندنی ئەمساڵی کچانی تازەپێگەیشتوو و ژنان لە هەندێک شوێن هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە.

بەشێک لە کچەکان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، بۆ ئەوەی لە خوێندن دانەبڕێن بە نهێنی لە ژێرزەمینەکاندا دەخوێنن و خۆیان لە هێزی ئەمنی و چەکدارانی تاڵیبان دەشارنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی DWی ئەڵمانی، “یەکێک لەو ژێرزەمینانە نزیکەی 20 کچ تیایدا دەخوێنن، کاتێک کچەکان دەچنە خوێندنگە ژێرزەمینییەکە، بە نهێنی و تاک تاک دەچن، تا نەبنە جێگەی سەرنج، ئەو ماڵەی خوێندنگەکەی تێدا دروستکراوە، لە دەرەوە شاردراوەتەوە تا نەبێتە جێگەی سەرنجی چەکدارانی تاڵیبان”.

تا ئێستا بەشێکی زۆر لە کچانی خوێندنی دواناوەندی، نەچوونەتەوە بۆ خوێندن و تەنها کچان لە قۆناغی سەرەتاییدا مافی خوێندنیان هەیە، ئەویش بە جیاکردنەوەیان لە کوڕان.

تێڕوانینی تاڵیبان بۆ پرسی ژنان و کچان تا ئێستاش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بە بەراورد بە قۆناغی دەسەڵاتی ئەو گروپە چەکدارییە لە ساڵی 1996 بۆ 2001 چونکە ئەوکاتیش ژنان مافی خوێندنیان نەبوو، هەروەها بە ئازادی نەیاندەتوانی بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان.

کردنەوەی خوێندنگەیەکی نهێنی لە ژێرزەمیندا بۆ کچان، هێندە کارێکی مەترسیدارە، دەکرێت گیانی دامەزرێنەرانی خاتە مەترسییەوە، سەرەڕای ئەوەش دایکان و باوکان دەیانەوێت بە هەر جۆرێک بێت کچەکانیان لە خوێندن دانەبڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق…
زیاتر ببینە

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

لیرەی تورکی بەردەوامە لە شکستهێنان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی ‏تۆمارکرد و لەڕیزی ئەو دراوانەدایە کە خراپترین پێگەیان…
Total
0
Share