ئیسرائیل هەزار و 300 یەكەی نیشتەجێبوون لە بەشی خۆرئاوای فەڵەستین دروستدەكات

ئیسرائیل هەزار و 300 یەكەی نیشتەجێبوون لە بەشی خۆرئاوای فەڵەستین دروستدەكات، ئەوەش نیگەرانیی ئەمریكا و فەڵەستینییەكانی لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەكان، بەشی زەوی و خاکی ئیسرائیل پێشنیازیكردووە، لەناو ژمارەیەک لە ئۆردوگاکانی بەشی خۆرئاوا هەزار و 300 یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ دروستبكات.

ئاشكراشیانكردووە، چاوەڕواندەکرێت حکومەتی ئیسرائیل لە هەفتەی داهاتوودا سەبارەت بەو پێشنیازە بڕیاری كۆتایی بدات.

هاوكات وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە كردووەتەوە، ئەو جۆرە هەنگاوانە پەرە بە گرژیی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەدەن و زیان بە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی دەگەیەنن.

لای خۆیەوە، وەزارتی کاروباری دەرەوەی فەڵەستین دەڵێت، ئەو پلانەی ئیسرائیل ڕەتدەكەینەوە و كارەسات دروستدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
Total
0
Share