عێراق بەدوای سەرچاوەی پارەداركردنی گروپە تیرۆریستییەكاندا دەگەڕێت

حكومەتی عێراق، دەیەوێت بزانێت گروپە تیرۆریستییەكان لەكوێوە پارە بەدەستدەخەن و سەرچاوەی پارەداركردنیان كێیە؟

بۆ ئەو مەبەستە، عێراق لەگەڵ تیمە نێودەوڵەتییەكاندا هەماهەنگی دەكات و ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ تیمێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنەكە، لەگەڵ كریستان ڕیچەر ڕاوێژكاری تایبەتی نوێی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كۆبووەتەوە.

ڕیچەر سەرۆكی ئەو تیمە نێودەوڵەتییەیە كە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دەكات، ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “هەردوولا گفتوگۆیانكردووە دەربارەی هاوكاریی نێوان دادگاكان و تیمە نێودەوڵەتییەكە لەپێناو بەهێزكردنی هەوڵەكانی بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی پارەداركردنی گروپە تیرۆریستییەكان”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی بکوژێکی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

کەشتییەک بە 39 کۆچبەرەوە لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێرئاوکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر بكوژی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلادا سەپاند

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئاشكرایكرد، دادگای تاوانه‌كانی كه‌ربه‌لا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بكوژی عه‌بیر خه‌فاجی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌ربه‌لادا…
Total
0
Share