کەشتییەک بە 39 کۆچبەرەوە لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ژێرئاوکەوت

دوێنێ شەممە کەشتییەکی کۆچبەران کە لە ناوچەی دانکیخ-ی فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بەڕێکەوتبوو، ژێرئاوکەوت و کۆچبەرەکان ڕزگارکران.

هێزی دەریاوانیی فەرەنسی دوای ڕووداوەکە گەیشتووەتە لای کۆچبەرەکان و بە کەشتی و کۆپتەر ڕزگاریکردوون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای فەرەنسی، لەناو کۆچبەرەکاندا ژن و منداڵ هەن و دوو منداڵی دوو ساڵانیش لەناو کۆچبەرەکاندا هەبوون.

هۆکاری ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکەی کۆچبەران شەپۆلی کەشتییە گەورە بازرگانییەکان بووە، کە بە تەنیشتی کەشتییەکەدا تێپەڕیوە.

میدیای فەرەنسی ئاشکرایدەکات، تەنها باری تەندروستیی دوو منداڵەکە ناجێگیرە و کۆچبەرەکانی دیکە تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share