سۆمۆ: داهاتی نەوتی ئەمساڵ 42 ملیار دۆلار بووە

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” داهاتی ئەمساڵی نەوتی بڵاوكردەوە.

عەلا یاسری، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “قەبارەی داهاتی لە نەوت بەدەستهاتوو لە ساڵی 2020ـدا، 42 ملیار دۆلار بووە.”

ئاشكراشیكرد كە ئەو داهاتە تەنها لە فرۆشتنی ئەو نەوتەوە بەدەستهاتووە كە لەڕێگەی كۆمپانیای “سۆمۆ”وە فرۆشراوە، لە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵیشدا داهاتی نەوتی عێراق چوار ملیار دۆلار بووە و هەر بەرمیلێك نەوت بە 49 دۆلار فرۆشراوە.”

بە وتەی بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”، لە دوای بڕیاری كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتەوە، عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.”

وتیشی، “سەرباری بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشبینی دەكەم لە ساڵی 2021ـدا نرخی نەوتی خاو بەرزببێتەوە.”

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری بەرهەمهێنانی گازی لە مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بڕی بەرهەمهاتوو لە ڕۆژێکدا دوو ملیار و 381 ملیۆن پێ سێجا بووە و بەمەش 11 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە بەراورد بە مانگی پێشتر.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەڵەی تێدایە و داهاتەکەش ئەوەندە نییە کە باسیدەکات

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەنوسراوی 9ی5ی2024ی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی (مادەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share