هەپەگە: تورکیا زیاتر لە 300 جار چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە

بەپێی ئامارێک کە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی شەش مانگدا تورکیا 323 جار چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری هێرشەکانی شەش مانگی ڕابردووی تورکیای بۆ سەر گەریلا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 23ـی مانگی نیسانی ڕابردووەوە سوپای توركیا 323 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

لە مانگی نیسانەوە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا دەستپێکردووە بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچانەدا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، سوپای توركیا 300 جار گازی کیمیایی لە باشووری كوردستان بەکارهێناوە و 548 كەس لە بادینان بەهۆی گازی کیمیاییەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

بابەتی پێشتر

حكومەت: زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

وەزارەتی كشتوكاڵ هۆشداریدەدات: بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوەوە بەرهەمی گەنم كەمدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”. كەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share