هاتوچۆی هەولێر: دوو تازەلاو دەستگیركران كە بارهەڵگرێكیان پێبووە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێـت، لەلایەن مەفرزەكانی هاتوچۆی ناوشارەوە دەستگیرا بەسەر بارهەڵگرێكدا كە بەدەست دوو تازەلاوەوە بووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، تكایە ئەو بارهەڵگرە یاریی منداڵان نییە تاوەكو بیدەنە دەست دوو تازەلاو كاسپی پێبكەن بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان هەبێت و نەزانن مەرجەكانی سەلامەتی چین؟

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو تازەلاوە بارێكیان باركردبوو بەبێ ئەوەی بارەكە ببەستینەوە و لەلایەن مەفرزەكانی ناوشارەوە دەستگیركراون وڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share