لە سلێمانی هەرسێ جۆرەكەی بەنزین هەرزانتر بوون

لە سلێمانی، نرخی بەنزین زیاتر دابەزی، ئەمجارە هەرسێ جۆرەكە 25 دینار لە ‏نرخەكانیان كەمبووەوە.‏

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏ئەمشەو بەنزینخانەكانی سلێمانی بڕیاریانداوە هەرسێ جۆرەكەی بەنزین هەرزانتر بكەن، ‏لەكاتێكدا لەماوەی ڕابردوودا تەنها نۆرماڵ هەرزانتر كرابوو.‏

دوای كەمكردنەوەكەی ئەمشەوی بەنزین، نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بوو بە 975 ‏دینار، موحەسەن بە هەزار و 75 دینارە و سوپەریش دابەزی بۆ هەزار و 150 دینار بۆ ‏هەر لیترێك.‏

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری دابەزینەكەی گەڕاندەوە بۆ بازاڕی دارایی ‏جیهانی و دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین.‏

دڵنیاییشی دا كە چەند ڕۆژێكە هاتنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بەشێوەیەكی ئاسایی ‏دەگاتە سنووری سلێمانی، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکان.‏

بابەتی پێشتر

دۆلار جێگیرە و یۆرۆ بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: وەک شوێنگرەوەی ئۆکرانیا لە ئەرمینیاوە کاڵا هاوردە دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 3% بەرزبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە ڕێژەی 3% بەرزبووەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئۆپیک پڵەس لە گفتوگۆکانی بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی…
Total
0
Share