وەزارەتی كشتوكاڵ هۆشداریدەدات: بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوەوە بەرهەمی گەنم كەمدەبێت

بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوەوە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هۆشداریدەدات لە كەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم لە ئەمساڵدا.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، ڕەنگە لە وەرزی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی گەنمی عێراق نەگات بە دوو ملیۆن تۆن و ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە، كە بەهۆی كەمبوونەوەی ڕووبەری چێندراو بە گەنم و كەمبوونەوەی ئاوەوە ڕووبەڕووماندەبێتەوە.

بەپێی وتەی حەمید نایف، وەزارەتی كشتوكاڵ پلانی هەیە دوو ملیۆن و 800 هەزار دۆنم زەوی بە بیری ئیرتیوازی ئاوبدات، لەكاتێكدا “پلانی كشتوكاڵی لە پارێزگای دیالە گەیشتووەتە سفر بەهۆی بڕینی ئاو لەلایەن ئێرانەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، سەرباری كەمبوونەوەی ئاوی سەرچاوەكان، پشت بە باران دەبەستن و ئەمساڵ نۆ ملیۆن دۆنم زەویی دەیم بە گەنم دەچێنن، حكومەتیش لەگەڵ توركیا و ئێران دانوستاندن دەكات بەمەبەستی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرێکی هەرێم: چیتر هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بداتە بەغداد

وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چیتر حکومەتی هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.…
Total
0
Share