ئەو ئافرەتەی هێرشی كردەسەر پۆلیسەكەی هاتووچۆ لە هەولێر دەستگیركرا

دیمەنێكی ڕووداوەكە

بە تۆمەتی پەلاماردانی كارمەندێكی هاتوچۆ، شۆفێرێكی ئافرەت لە هەولێر دەستگیركرا، دوای ئەوەی تۆماری ڤیدیۆیی ساتی ڕووداوەكە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەسەر سكاڵای كارمەندەكەی هاتوچۆ ئەمڕۆ ئافرەتە شۆفێرەكە دەستگیركراوە.

بەپێی سەرچاوەكە كارمەندەكەی هاتوچۆ سكاڵای لەسەر تۆماركردووە “بەتۆمەتی ئەوەی دەستی لێبەرزكردووەتەوە و لەهەمان كاتیشدا ناوی زڕاندووە”.

ڕوداوەكە لە 20ی ئەم مانگە ڕوویدا و بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەوكاتی هاتوچۆی هەولێر لەكاتێكدا كارمەندەكە لەسەر شەقامی 40 مەتری خەریكی ڕێكخستنی هاتوچۆ بووە، ئافرەتەكە لەگەڵ شۆفێریكردندا سەرقاڵی بەكارهێنانی مۆبایل بووە، بۆیە لەلایەن كارمەندەكەوە ئاگاداركراوەتەوە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی نوسیوە، بەڵام شۆفێرەكە هەڕەشەی كردووە و داوای سڕینەوەی ژمارەكەی كردووە، دواتریش پەلاماری داوە.

هاوكات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، “وەک چۆن کارمەندەکانمان دەبێت پابەندبن بە ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان، هەر کەسێکیش لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات بەتوندی سزا دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دەستپێکی یەکەم رۆژی وەرزی خوێندن، پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share