لە كردەیەكی جیاوازی داعشدا 5 كەس لە دیالە كوژران

لە دیالە پێنج كەس لەسەر دەستی داعش كوژران، ئەفسەرێكی پۆلیس دەڵێت، یەكەمجار شوانێكیان كوشتووە و ناوسكیان بۆمبڕێژ كردووە و دواتر بە كەسوكارەكەیدا تەقیوەتەوە.

شەعلان كاملی، ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش ناوسكی شوانێك-یان لە قەزای میقدادییە-ی باكوری شاری شارەبان هەڵدڕیوە و دواتر تەرمەكەیان بۆمبڕێژ كردووە.

وتیشی، “تەرمەكە بە كەسوكاری قوربانییەكەدا تەقیوەتەوە كاتێك ویستویانە بەرزی بكەنەوە و بەهۆیەوە چوار كەسی دیكە كوژراون”.

ئەفسەرەكەی پۆلیس ڕوونیشیكردەوە، پاش ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكەدا بەدوای چەكدارەكاندا دەستپێكردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێرشی چەكدارانی داعش بەتایبەت لە ناوچەكانی نێوان كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە كە بە “سێگۆشەی مەرگ” ناسراوە زیادیكردووە.

لە ساڵی 2017 عێراق سەركەوتنی بەسەر داعش و كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی گروپەكەدا بوو ڕاگەیاند، بەڵام لەوكاتەوە چەكدارانی گروپەكە ناوبەناو لە هێرشی چەكداری و تەقاندنەوە بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردن لە ئەمریكا.. زیاتر لە دوو سەدە ململانێی دیموكراسی

بابەتی دواتر

بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share