بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە رێگای ئامێدی-دێرەلوك بۆ ماوەیەك داخرا

ئەمشەو بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە رێگای ئامێدی-دێرەلوك بۆ ماوەیەك داخرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی كێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو گوندی ناحیەی دێرەلوك لە سنووری قەزای ئامێدی، بۆ ماوەیەك رێگای سەرەكی نێوان ئامێدی و دێرەلوك داخرا.

وتیشی، “دوای داخستنی رێگاكە هێزێكی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و رێگاكەیان كردەوە و موختاری گوندی گوهەرزێ كە كێشەیان لەگەڵ گوندێكی تر ھەبووە، دەستگیركراوە و تائێستا ئازاد نەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share