بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی دواخست

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بریاری دواخستنی كۆنگرەی (12)ی حزبەكەی بۆ كاتێكی نادیار داوە.

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەبەر بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ئەندامانی كۆنگرە و لەبەر ڕۆشنایی بریارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، ئەنجومەنی شورا بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی (12)یدا بۆ كاتێكی نادیار كە بڕیاربوو لە (1-11-2020) لە شاری هەولێر ببەسترێت.

ئەو ڕاگەیەنراوە ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەدا بوو كە بەسەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی شورا نیگەرانی خۆشی لە ڕەوشی تەندروستی كوردستان و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران دەربری بەرامبەر بەدەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم داوایكرد رێكاری جدی و بەپەلە بگیرێتە بەر بۆ دەرباز بوون لەم دۆخەی ئێستا.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی شورا ئیدانەی توندی لێدوانەكانی ماكرۆن و ئەو بێرێزیانەی كرد كە بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا

پێشمەرگەیەکی پارتـ.ـی، کە لەبەر نووسینی کۆمێنت دەستگیرکرابوو، لەژێر ئەشـ.ـکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
Total
0
Share