نیوکاسڵ ئامادەیە گەوهەرەکەی سڕبیا بکڕێت

ئیدارەی نوێی یانەی نیوکاسڵ دەستی بەکارەکانیکردووە و بڕیارە بۆند پێشکەشی یەکێک لە باشترین بەهرەکانی سڕبیا و یانەی فیۆرنتینا بکەن.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەزاری “زە سەن”ی بەریتانییەوە بڵاویکردووەتەوە، دوای دەستنیشانکردنی برۆزۆڤیچ، فیدریکۆ کیێزا، ماتیاس دی لێخت و ئارۆن ڕامسی، بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی فیۆرنتینا دەستپێکردووە.

ستافی شێخ محەمەد بن سەلمان، لە میرکاتۆی 2021 بودجەی 290 ملیۆن پاوەندیان بەردەستە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ، دەستپێکی هەوڵەکانیشیتان بۆ ڤلاهۆڤیچ دەبێت کە لەلایەن چەندین یانەی گەورەی وەک یوڤانتۆس و میلان و ڕیاڵ و بارسا و یونایتدەوە داواکراوە.

ڤلاهۆجیچ تەمەنی 21 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەر و ناوەندی هێرشبەریی یاریدەکات، بەدرێسی ڤیۆلاوە 92 یاریکردووە، 35 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

پاش پێنج ساڵ، دەستگیركردنی تۆمەتباری تەقینەوەكەی كەڕادە ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لافاو خانوویەك دەبات و ونیدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، پێیوایە لیستەر شایستەی بردنەوە بووە، سەرەڕای ‏ئەوەی یەك شووتی لێداوە بۆ گۆڵەكەیان.‏ لیڤەرپوڵ لە…
Total
0
Share