كلۆپ: بە یەك شووت دۆڕاین

یۆرگن كلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، پێیوایە لیستەر شایستەی بردنەوە بووە، سەرەڕای ‏ئەوەی یەك شووتی لێداوە بۆ گۆڵەكەیان.‏

لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە لیستەر سیتی دۆڕا و ‏كلۆپیش پاش یارییەكە توڕەبوونی خۆی بەرامبەر یاریزانەكانی نەشاردەوە.‏

كلۆپ ئاماژەی بەوەدا، ئەوان ڕیتمی یاریكردنیان خاو بووە و هەلی پێویستیشیان ‏دروستكردووە بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنن، بەڵام سوودیان لێوەرنەگرتووە.‏

وتیشی، “پێویست بوو بە شێوەیەكی باشتر بەرگریی بكەین، هەلی زۆری گۆڵمان بۆ ‏دروستبوو، بەڵام سەرنجمان لای یارییەكە نەمابوو”.‏

كلۆپ دانی بەوەشدا نا كە یەكێك لە خراپترین یارییەكانی ئەم وەرزەیان كردووە لە خولی ‏ئینگلتەرا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ چی ڕووده‌دات؟ سۆڵشایه‌ر زۆربه‌ی جار له‌ گواردیۆلا ده‌باته‌وه‌

له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه‌، ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرینه‌ی جار توانیویه‌تی به‌سه‌ر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر…
Total
0
Share