چێڵسی بەناچارییەوە (10) یاریزان دەفرۆشێت

بەهۆی بەکارخستنی بودجەیەکی خەیاڵی لە مێرکاتۆی زستانی 2023، ئیدارەی یانەی چێڵسی کەوتووەتە دۆخێکی دارایی خراپەوە و ناچارن دەستبەرداری چەندین یاریزان ببن.

بەپێی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، ئیدارەی چێڵسی لەپێناو هاسەنگکردنەوەی “داهات و بەکارخستن”ی تایبەت ڕێساکانی “یاریی خاوێن”، ناوی (10) یاریزانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە، هەرچەندە بەشێک لەو یاریزانانە گرنگن و دەکرێت سوود بە یانە شینەکە بگەیەنن.

یاریزانەکان بریتین لە: ڕۆمێلو لوکاکو، کالیدۆ کۆلیبالی، کیپا ئاریزابالاگا، مەیسن ماونت، ماتیۆ کۆڤاسیچ، کریستیان پولیسیچ، حەکیم زەیاش، تریڤۆر چالوبا، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، کۆنۆر کالاگێر.

هەندێک لەو یاریزانانە بەهۆی بەرزی نرخ و مووچەکانیانەوە، لەلایەن ئیدارەی “بلوز”ەوە بە شێوازی خواستنیش ڕێگەی ڕۆیشتنیان پێدراوە.

بابەتی پێشتر

سەمیر هەورامی:<br>کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی وەزاریی یەکێتی دەکەین

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 و 12 ی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share