یونایتد جوڵەی کرد و پلانێکی بەرشلۆنەی شێواند

مانچستەر یونایتد هەوڵەکانی بە ئاراستەی سوفیان ئەمرابتی مەغریبی دەستپێکرد، سەرەڕای ئەوەی بەرشلۆنە ماوەیەکی دوورودرێژە لەگەڵ هەمان یاریزان لەسەرهێڵە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەدوای مۆندیالی قەتەر بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە پردی پەیوەندییان لەگەڵ سوفیان ئەمرابت و لێپرسراوی کارەکانیدا بونیادناوە، چاوەڕوانی ئەوەن ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا پلانەکانیان پەسەند بکات و دەست بە دانوستاندنی فەرمی بۆ گواستنەوەی بکەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی مانچستەر یونایتد بە فەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەندکارەکەی فیۆرنتینا دەستپێکردووە، نزیکیشن لە واژۆکردنی گرێبەستەکەیەوە.

ئەمرابت تاوەکو حوزەیرانی 2024 گرێبەستی لەگەڵ “فیۆلا” واژۆکردووە، لە هەمان پێگەی سێرجیۆ بوسکێتس یاریدەکات و لەکۆی 48 یاریی ئەم وەرزە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

دوای ئەرجەنتین، بەڕازیل-یش بۆ ماڵەوە

بابەتی دواتر

جوتیارانی گەرمیان بۆ ناڕەزایی بەرامبەر حکومەت گەنمەکانیان نادەن بە سایلۆکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share